چه‌ن ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران پاکستان خۆپیشاندانیان سازدا بۆ پشتوانی کردن له مه‌لالا یوسفزای ئه‌و کچه‌ی که له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه به سه‌ختی بریندار کرا، ڕێبه‌رانی سیاسی به‌رده‌وامن له مشتومڕه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کانی تالیبانی که ده‌ستیان له‌و ڕووداوه‌دا هه‌بووه.
سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌زا په‌روێز ئه‌شره‌ف له ڕۆژی پێجشه‌ممه سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت تیرۆرستان له ناو ببرێن.
سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌شره‌ف ده‌ڵێت " تیرۆرسم زیانێکی زۆری پێگه‌یاندووین و هه‌زاران قوربانی کاری تیرۆرستی له‌م وڵاته‌ماندا هه‌یه، پێویسته هه‌مو پاکستانییه‌کان به‌ره‌نگاری گروپه توندڕه‌وه‌کان ببنه‌وه، که هه‌وڵی وێرانکردنی پاکستان ده‌ده‌ن".
پارتی گه‌لی ده‌سه‌ڵاتداری پاکستانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌وڵی دا به‌رنوسی بڕیاریک له په‌رله‌مان تاوتوێ بکات که ڕێگا بدرێت بۆ کرداری له‌شکری له وه‌زیرستان. ئه‌و هه‌رێمه خێڵه‌کییه ناوچه‌ی سه‌ره‌کی ژماره‌یه‌ک گروپی ملیتانی توندڕه‌وه به ئه‌لقاعیده‌و تالیبانیشه‌وه که هێرشیان کرده سه‌ر یوسفزایی.
ڕێبه‌رانی پارتی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆکی پارتی ئیسلامی سه‌ره‌کی پاکستان مۆلانا فه‌زلور ڕه‌حمان دژی ئه‌و بڕیاره بوون.
نوێنه‌ری پارتی کۆمکاری ئیسلامی باڵی نه‌واز ، سادقولفاروق، ڕایگه‌یاند پارتیه‌که‌ی پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌و جۆره له ئێستادا فشار بۆ ملیۆنان که‌س ده‌بات که ئاواره ببن و ده‌بێته مایه‌ی هاندانی توندڕه‌وه‌کان بۆ توندوتیژی زیاتر.