جارێکی تریش لوبنان له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ده‌هه‌ژێت که بووه مایه‌ی کوژرانی یه‌کێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی هێزی ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئه‌م ڕووداوه به‌لای زۆرێک له لوبنانیه‌کانه‌وه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کوشتنه سیاسیه به به‌رنامه‌کانه له وڵاته‌که‌دا و وه‌ک له میدیای لوبنانیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه دووه‌م گه‌وره‌ترین هێرشه له لوبناندا کرابێت له‌پاش کوژرانه‌که‌ی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووتری لوبنان له ساڵی 2005دا.
وسام حه‌سه‌ن که به مێشکی ئاسایشی وڵاتی لوبنان داده‌نرا، پێشتر به‌رپرسی ده‌سته‌ی پاراستنی ڕه‌فیق حه‌ریری بووه.
کاردانه‌وه‌کان له ناو وڵاته‌که و له ده‌ره‌وه‌ش زۆربوون و له‌وانه سه‌میر جه‌عجه‌ج سه‌رۆکی پارتی هێزه‌کانی لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و کرده‌ی کوشتنانه نابنه مایه‌ی ڕاگرتنی هه‌نگاوه‌کانی هێزه‌کانی 14 ی ئازار و هۆکاری کوژرانه‌که‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ژه‌نه‌راڵ وسام حه‌سه‌ن دابوونی له ئاشکراکردنی پیلانه‌کان بۆ کوژرانی سیاسه‌تمه‌دارانی لوبنان.
هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شا ئه‌لدوبیسی له شانۆی لوبنان ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه له‌م کاته‌دا چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شا ده‌ڵێت له‌م کاته‌دا ئه‌م هێرشه چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو هه‌رچه‌نده هه‌میشه له لوبناندا ترس و نیگه‌رانی و دڵه ڕاوکێ هه‌ن له‌م جۆره ڕووداوانه و مه‌خابن هێشتاش که‌وا نزیکه‌ی 24 کاژمێر به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بێت حکومه‌ت باس له سه‌ره‌داوه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ناکات و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یه‌کیشی نه‌کردووه به‌وه‌ی کێ له پشت ئه‌م کرده خوێناویه‌وه بووه و بۆچیش کراوه و مه‌به‌ستیش لێی چیی بووه، وه ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێت ته‌نها کارادانه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و دۆسته نزیکه‌کانی ژه‌نه‌راڵ حه‌سه‌نن و ناچنه خانه‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی حکومه‌تی لوبنانه‌وه.
سه‌عد حه‌ریری سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، ده‌ستدرێژیه بۆسه‌ر ته‌واوی گه‌لی لوبنان و ڕاسته‌وخۆش ڕژێمی سوریای گوناهبار کرد به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان ئاڕاسته‌ی هیچ لایه‌نێکی ناوخۆی لوبنان نه‌کرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به حزبوڵای لوبنان که هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ڕژیمی سوریایه.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شا ئه‌لدوبیسی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی به که‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت و گومانیشی هه‌یه له‌وه‌ی بتوانێت باری ئاسایشی وڵاته‌که بپارێزێت.
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا و حکومه‌ت بیتوانیبایه ئه‌وا ڕێگه له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ده‌گیرا و ده‌شڵێت ڕه‌وشی ئاسایشی لوبنان هه‌ر ته‌نها له‌ده‌ست وڵاته‌که خۆیدا نییه چونکه دوا بڕیار لای لوبنانیه‌کان و لای حکومه‌تیش نییه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌کیانه‌ی له کاروباری وڵاته‌که‌دا ده‌کرێت، به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ری لوبنانه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شا که دانیشتوی به‌یروتی پایته‌خته ده‌ڵێت کاره‌ساته‌که گه‌وره‌یه به‌سه‌ر گه‌لی لوبناندا، هه‌ر بۆیه‌شه له به‌یروت خه‌ڵک خۆپیشاندانی کرد وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ تێکدانی ئه‌و ژینگه ئارم و ئاشتیانه‌ی گه‌لی لوبنان ده‌خوازێت تیایدا بژی.
ده‌ڵێت ئێستا ڕه‌وشی لوبنان به‌دڵنیاییه‌وه له بارێکی ترسناکدایه و بارێکی ئاگاهی زۆر هه‌یه، به‌تایبه‌تیش که ئه‌مڕۆ شه‌ممه کراوه به پشوی فه‌رمی وه‌ک ڕێزلێنان و پرسه‌گێڕان بۆ قوربانیانی ڕووداوه‌که، خه‌ڵکی لوبنان هه‌رگیز ناخوازن له دووبه‌ره‌کیدا بژین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه و ناخوازن ببنه سوته‌مه‌نی له هیچ قه‌یرانێکی سیاسی‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کێشه سیاسیه‌کانی ناو لوبنانیش بێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێت گه‌لی لوبنان ئاشتیخوازه و په‌یامی ئاشتی هه‌یه نه‌ک دووبه‌ره‌کی و خوێنڕشتن.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شا ده‌ڵێت به‌پێی دواترین ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی خاچی سور ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و ڕووداوه‌دا کوژراون گه‌یشتۆته 10 که‌س و ژماره‌ی برینداره‌کانیش زیاتر له 100 که‌سن ، هه‌ربۆیه‌شه هێزه‌کانی پۆلیس و چه‌ند یه‌که‌یه‌کی هێزی ئاسایشی به مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌یروت و ڕێگه سه‌ره‌کیه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و ده‌زانن خه‌ڵکی لوبنان چه‌ند توڕه و ناڕازیه له‌و ڕه‌وشه.
میشێل سوله‌یمان، سه‌رۆکی لوبنان داوای له گه‌لی لوبنانی کردووه ئارامی و پشوودرێژی خۆیان بپارێزن و بڕواننه به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی وڵاته‌که و ڕێگه نه‌ده‌ن وه‌ک گوتوویه به‌رنامه‌ی تیرۆریستان سه‌ربکه‌وێت له نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی له‌ناو گه‌لی لوبناندا.
ڕه‌شا ئه‌لدوبیسی، به‌دووری نازانێت کوژرانه‌که‌ی ژه‌نه‌راڵ وسام حه‌سه‌ن په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی (میشێل سه‌ماحه) که پێشتر له لوبنان وه‌زیر بووه و هه‌روه‌هاش ئاشکرا کردنی ئه‌و پیلانه‌ی هه‌یبووه وه‌ک ده‌ڵێت دژ به لوبنان و گه‌لی لوبنانیش.
له کاتی ده‌ستگیر کردنی سه‌ماحه به‌ر له نزیکه‌ی 2 مانگ، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر بڕێکی زۆری بۆمب و که‌ره‌سته‌ی تری ته‌قینه‌وه و هه‌روه‌هاش پاره‌یه‌کی زۆر.