دادوه‌رێکی که‌نه‌دا بریاری داوه که به‌ڵگه‌ی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێکی که‌نه‌دایی(له دایک بوی عێراق) ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریکا بکرێت تا ڕوبه‌ڕوی تاوانه‌کان ببێت که یارمه‌تی جیهادییه‌کانی تونسی داب‌و که باوه‌ر ده‌کرێت به‌رپرسیار بوون له هێرشی جیاجیای خۆکوژی له عیراق و له ساڵی 2009 که له ئاکام 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا و 7 که‌س له بینایه‌کی پۆلیس عێراقدا کوژران.
سێف ئه‌لدین تاهیر شه‌ریف که له ساڵی 2011 له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیر کرا هه‌وڵی یاسایی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریکا نه‌کرێت.
دادپرسان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فونی و ئه‌نترنێت هی شه‌ریف هه‌یه که یارمه‌تی جیهادییه‌کانی داوه پێوه‌ندی بکه‌ن به ئه‌ندامانی تۆرێکی تیرۆریستی کاتێک له تونس به‌رۆ عێراق ده‌چون بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌کان. هه‌ینی، دادوه‌ر ئادم جرمێن له دادگای ئێدمۆنتن، ئالبێرتا گوتی ناوه‌رۆکی ته‌له‌فون و ئیم‌یل کردنه‌کانی شه‌ریف شتی زۆر زیاتر له بیروباوه‌ری ئایینی ده‌رده‌خه‌ن.
ئێستا دۆسیه‌که ده‌درێته ده‌ست وه‌زیری دادی که‌نه‌دا ڕاب نیکۆلسن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌کجاری بدرێت ئایا شه‌ریف-ی ته‌مه‌ن 40 ساڵان ڕاده‌ستی دادگای نیویۆرک بۆ دادگایی‌کردن بکرێت؟
پارێزه‌ری شه‌ریف ده‌ڵێت داوای تێهه‌ڵچونه‌وه بۆ بڕیاری دادوه‌ر جرمێن ده‌کات.