هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک ئۆباما و میت رۆمنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی، دوێنێ پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی ئێواره خوانێکی خێرخوایی ئاست به‌رزدا له نیویۆرک ، گاڵته‌یان به خۆیان و یه‌کتری کرد.
ئه‌م بۆنه فه‌رمیه‌ی دوێنێ له لایه‌ن کڵیسه‌ی کاثۆلێک له ئوتێلی والدۆرف ئه‌ستۆریای گران به‌ها میوانداری کرا و بۆنه‌که ده‌رفه‌تێک بوو بۆ هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی وچانێک بده‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌خته‌ی سه‌رۆکایه‌تی.
میت رۆمنی ملیۆنێر باسی سامانی خۆی کرد بۆ ئاماده‌بوانی بۆنه‌که ئه‌وانه‌ی به‌رگی فه‌رمیـیان بۆ ئه‌م بۆنه‌یه پۆشی بوو، هاوکات له وته‌که‌یدا بۆ ئاماده‌بوان به‌ڕێز میت رۆمنی توانجی گرته ده‌زگاکانی میدیای وڵات ، ئه‌و میدیایانه‌ی که زۆرێک له کۆماریـیه‌کان به لایه‌نگری بۆ دیموکراته‌کان تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن و گوتی با بڵین هه‌ندێ له میدیاکان شێوازێکی تایبه‌تیان هه‌یه له‌مه‌ڕ روانینیان بۆ مه‌سه‌له‌کان و کاتێک من له ناکاودا له هه‌ندێ ڕاپرسیـیه گرنهکاندا پێشه‌ڕه‌وی ده‌که‌م ، ئایا ئه‌و میدیانه چۆن ئه‌م پێشهڕهویهم بڵاو ده‌که‌نه‌وه ، ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما له دواوه بوو به‌ڵام وا پێشه‌ڕه‌وی ده‌کاته‌وه. هاوکات سه‌رۆک ئۆباما باسی له سامان و دارایی میت رۆمنی کرد.