عه‌مید ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری له هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان یه‌کـێـکه له‌وانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌یرووتدا گیانیان له‌ده‌سـتدا.
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن عه‌مید ویسـام ئه‌و که‌سه بوو که نه‌خشه‌ی چۆنێتی ئاشـکراکردنی پـیلانگێڕیـیه‌که‌ی میشێل سماحه‌ی وه‌زیری پـێشووی ڕاگه‌یاندنی لوبنان دانابوو. ئه‌و پـیلانه‌ی وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریا نه‌خشه‌ی بۆ دانابوو چه‌ندین ته‌قینه‌وه له وڵاته‌که‌دا ئه‌نجام بدات به مه‌به‌سـتی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و نائارامی.
ده‌شڵێن عه‌مید ویسـام هه‌روه‌ها که‌سێـکی نزیـکی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری بووه و هه‌ر ئه‌ویش به‌ڵـگه‌ی ئاشـکراکردووه که سوریا و حزبوڵڵا ده‌سـتیان له کوشـتنه‌که‌ی حه‌ریری له سـاڵی 2005 دا هه‌بووه.
سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان نه‌جیب میقاتی ڕۆژی شه‌ممه‌ی به ماته‌مینی گشـتی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌وانه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه سـزاده‌درێن.