Accessibility links

ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشته‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ باره‌ی ئاگربه‌ستێـک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی 19 مانگه‌‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د و ئۆپـۆزسیۆن به‌رده‌وامه‌.
بڕیاره‌ ئیبراهیمی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم کۆبـبێته‌وه‌. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت چاوی بکه‌وێت به‌ به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
ئیبراهیمی هانی کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌دات پشـتیوانی له‌ ئاگربه‌ستێـک بکه‌ن له‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژی چه‌ژنی قورباندا که‌ 26 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌سـتپـێده‌کات.
XS
SM
MD
LG