ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ناوچه‌یه‌کی زۆرینه کرستیانی به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و 94 که‌سی دیکه برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانێـکی ماڵی زۆریشی به ناوچه‌که گه‌یاندووه.
به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی لوبنان، ته‌قینه‌وه‌که به ڕێـگه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه له گۆڕه‌پانی ساسین ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ئه‌شره‌فیـیه‌ی زۆرینه کرستیانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووت.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که ده‌ڵێت ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که له دوری 200 مه‌تره‌وه له باره‌گای پارتی که‌تائبی لوبنانی دانرابوو، ئه‌وه‌ی ئه‌مین جمه‌یلی کرستیان سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی چڕی دانیشـتواندا بووه که ژماره‌یه‌ک خوێندنگه و ئۆفیس و بازاڕ و ڕێسـتورانتی لێـیه.
شایه‌نی باسه چه‌ندین سـاڵه به‌یرووت ته‌قینه‌وه‌ی به‌م جۆره به‌هێزه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.