Accessibility links

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن: ‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ‌ حکومه‌تی زۆرترایه‌تیش چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق ناکه‌ن

  • Balen Salih

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن

هێشتاش له‌ عێراق باس له‌ کۆنگره‌ نیشتیمانیه‌که‌ ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵاته‌که‌ هاوکاتی ئه‌و داوایانه‌ی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌.

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ و به‌رفراوان بوونی جیاوازیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هۆکارن بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که‌ به‌ نیشتیمانی ناودێر ده‌کرێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان بیریان لای‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ نییه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن و که‌مته‌رخه‌مییان زۆره‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG