Accessibility links

فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که‌یان بۆردومان ده‌که‌ن

  • VOA News

چالاکوانانی سوریا و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی پـزیشکی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی چه‌ند هێرشێـکی ئاسمانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له‌ باکوری وڵات به‌ لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێرشه‌کان شه‌وی چوارشه‌ممه‌ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ کراونه‌ته‌ سه‌ر چوار شـارۆچکه‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگای ئیدلب و حه‌له‌ب که‌ یه‌ک له‌وانه‌ شـارۆچکه‌ی سـتراتیژی معه‌رت ئه‌لنوعمانه‌، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ڕێی نێوان دیمه‌شقی پایته‌خت و شـاری حه‌له‌ب.
کارمه‌ندانی پـزیشـکی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک منداڵ له‌ نێو کوژراوه‌کاندان.
چالاکوانانی سوریا چه‌ند ڤیدیۆیه‌کیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئنته‌رنێت که‌ تیایدا نیشـان ده‌درێت قوربانیـیه‌کان له‌ ژێر داروپه‌ردوی بینا وێرانکراوه‌کاندا ده‌هێنـنه‌ ده‌رێ و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ ئاکامی بۆردومانه‌کانی حکومه‌تن‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌خت بکات به‌ مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئاگربه‌سـتێـک له‌و وڵاته‌.
XS
SM
MD
LG