که‌سایه‌تی به ناوبانگی جیهانی پیانۆژه‌نی تورک دادگایی ده‌کرێت به تاوانی ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به ئاینی ئیسلام کردووه به نووسینێکی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر که له مانگی چواردا داینابوو.
فازیڵ سایی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دادگایی ئه‌سته‌نبوڵ ئاماده بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بکات دژ به‌و تاوانه‌ی خراوه‌ته پاڵی که وه‌ک ده‌ڵێن له چه‌ندین نووسینی له‌سه‌ر تویته‌ر گاڵته‌ی به ئاینی ئیسلام کردووه.
شایانی باسه ئه‌گه‌ر تاوانه‌که به‌سه‌ریدا ساغبـبێته‌وه، ئه‌وا بۆی هه‌یه 18 مانگ زیندانی بکرێت.
سایی باڵیۆزی که‌لتوری بوو له یه‌کێتی ئه‌وروپا و چه‌ندین ئۆرکێسترای ئه‌نجامداوه له ناویاندا میوزیکی نیویۆرک و ئۆرکسترای سێمفۆنیای به‌رلین.
ئه‌م دۆسێیه‌ی فازیڵ ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی زیادکردووه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا به‌ره‌و کۆنتڕۆڵکردنی ئازادی ڕاده‌ڕبڕین ده‌ڕوات. به‌لایه‌نی که‌م 100 که‌س له به‌رده‌م دادگایی خۆپیشاندانیان دژ به دادگاییکردنه‌که‌ی ئه‌نجام دا.