بڕیاره دووهه‌مێن ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشبڕکیی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌وی سێشه‌ممه به‌ڕیوه‌بچێت. كه ڕه‌نگه ته‌نها ده‌رفه‌ت بێت بۆ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما بۆ به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی مت رۆمنی کاندیدی کۆمارێکان و قه‌ناعه‌تپێکردن به ده‌نگده‌ران تا جارێکی تر بۆ قۆناغی دووهه‌مێنی به سه‌رۆك هه‌ڵیببژێرنه‌وه.
له یه‌که‌مێن ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا كه یه‌كێك بوو له‌و سێ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامده‌درێت، ئۆباما وا ده‌رده‌که‌و‌ت که خۆی ئاماده نه‌کردبێت و به شێوه‌یەکی پرۆفیشنال ده‌رنه‌که‌وت له به‌رامبه‌ر ، مت رومنی كاندیدی كۆمارییه‌كان که توانی به شێوه‌یه‌کی باشتر‌و روون تر باس له به‌رنامه ئابووریه‌کانی خۆی بکات بۆ ئه‌مریكییه‌كان. رۆمنی توانی مشت و مڕ‌ی یه‌که‌م له به‌رامبه‌ر ئۆباما بباته‌وه . به‌ڵام ئایا له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ودا کامێان براوه ده‌بن؟
هاوکارمان شایان پاشا گفتوگۆیه‌کی بۆ ئاماده کردین له‌گه‌ڵ د. ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له ئێران بنکه له کالیفورنیا.