وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی مانگی ڕابردوو کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا خۆی به‌رپـرسیارێتیـیه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێت. ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی کارمه‌ندان و داموده‌زگاکانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شێـکه له کاره‌که‌ی.
خانم کلنتن ئه‌مه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕاگه‌یاند و گوتی سه‌رۆک باراک ئۆباما و جێـگره‌که‌ی جۆ بایدن هیچ به‌رپـرسیار نین له ڕێنما ئاسایشیـیه‌کانی په‌یوه‌سـتن به شوێنه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
گوتیشی ئه‌و به‌رپـرسیاره له زیاتر له 60 هه‌زار کارمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌که‌ی که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کارده‌که‌ن.
هێله‌ری کلنتن باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌و بارودۆخه‌ی له پـشـت هێرشه‌که‌وه بووه هه‌تا ئێسـتا به ته‌واوی ڕوون نیـیه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی هێرشه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی که تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه کوژران، بووه به بابه‌تێـکی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و کۆماریـیه‌کان ئۆباڵی ڕوودانی ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی سه‌رۆک ئۆباما و ده‌ڵێن وه‌ک پـێویست هێزی ئاسایشی بۆ شاندی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا دابین نه‌کرابوو.