مه‌لاله یوسف‌زه‌ئی کچه خوێندکاری پاکسـتانی ته‌مه‌ن 14 سـاڵ، ئه‌وه‌ی به ده‌سـتی تاڵیبان بریندارکرا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یه‌ندرایه به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌کردنی پـزیشکی.
له‌شـکری پاکستان ئه‌مڕۆ گوتی ده‌سته‌یه‌ک له پـزیشـکان ئامۆژگاریـیان داوه که مه‌لاله ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی به‌ریتانیا بکرێت که تایبه‌ته به‌و منداڵانه‌ی دووچاری برینی سه‌خت ده‌بن. مه‌لاله هه‌تا ئێسـتا هه‌ر له نه‌خۆشـخانه له‌شـکریـیه‌کانی پاکسـتان له هه‌ردوو شـاری پـیشـاوه‌ر و و ڕاوه‌ڵپه‌ندی چاره‌سه‌ری بۆ کراوه.
پـزیشکه‌کان ده‌ڵێن مه‌لاله پـێویسـتی به ماوه‌یه‌کی درێژ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاکـبـبێته‌وه و ئاسه‌واره ده‌رونیـیه‌کانی هێرشه‌که‌ی له‌سه‌ر لابچێت.
ئیماراتی عه‌ره‌بی فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی دابین کرد که وه‌ک ئه‌مبۆڵانس وایه، بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌لاله بۆ به‌ریتانیا.
مه‌لاله له نه‌خۆشـخانه‌ی کوین ئێلێزابێـث له شـاری بیرمینگهامی ناوه‌ندی به‌ریتانیا چاره‌سه‌رده‌کرێت.