وه‌زیری به‌رگری ئێران ده‌ڵێت ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌ی حزبوڵڵای لوبنان ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ئیسرائیلی کرد نیشانه‌ی لاوازی سیسته‌می به‌رگری ئیسرائیله.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی ئه‌مه‌ی له ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و فڕۆکه دیده‌وانیـیه‌ی جۆری " ئایوب" ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به درێژایی 55 کیلۆمه‌تر به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا فڕی سه‌لماندی توانا له‌شـکریـیه‌کانی ئیسرائیل هه‌رس و شـکسـتی هێناوه و ئیدی ئیسرائیل له توڕه‌یی موسڵمانان پارێزراو نابێت.
گوتیشی مافی حزبوڵڵایه فڕۆکه بۆ سه‌ر ئیسرائیل بنێرێت، چونکه به‌رده‌وام فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل ئاسمانی لوبنان ده‌به‌زێنن.
پـێشـتر حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕابه‌ری حزبوڵڵا گوتبوی فڕۆکه‌که دروسـتکراوی ئێرانه و له لوبنانه‌وه ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ئیسرائیلیان کردووه.
شایه‌نی باسه سیسته‌می به‌رگری ئاسنی ئیسرائیل وه‌ها دانراوه موشه‌کی مه‌ودا کورت بکاته نیشـانه، نه‌ک ئه‌و فڕۆکانه‌ی به خێرایـیه‌کی که‌م ده‌فڕن.