Accessibility links

ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران:‌ خۆنیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی له‌ تاران به‌ڕ‌ێوه‌ چون بێ به‌رنامه‌ نه‌بوون

  • Motabar Shirwani

ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی له‌و باوه‌ره‌ دایه‌ خۆنیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی له‌ تاران به‌ڕ‌ێوه‌ چون بێ به‌رنامه‌ نه‌بوون، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ناوی هیچ لایه‌نێکی نه‌هێنا له‌ پشت خۆنیشاندانه‌کان بێت.
به‌م دواییانه‌، چه‌‌ندین هه‌زار که‌س له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی ناوه‌ڕاستی تاران خۆنیشاندانیان کرد له‌ پاش دابه‌زینێکی زۆری به‌های'ڕیال' ئێران و ڕون نه‌بونی نرخی که‌ڵوپه‌ل له‌ بازاڕه‌کاندا. هیوا گوڵ مۆحه‌مدی چاودێری کاروباری سیاسی ئێران بنکه‌ له‌ سوید ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ قه‌یرانێکی قوڵ دایه‌ پاش ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابورییه‌کان به‌ سه‌ر ئێران چڕتر کرانه‌‌وه‌ و، پێشتر له‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاشدا گوتبوم، له‌ درێژماوه‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی دا ده‌بێت تا ئاستێک که‌ کۆمه‌ڵگا ئیتر پشودر‌ێژی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ڕا ده‌بێته‌ سه‌ر پێ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ڕاده‌ماڵێت. ئه‌و‌ ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی، چ باڵی توندئاژۆ و چ باڵی میانه‌ڕه‌وه‌که‌ی، هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕان که‌ هه‌رشتێک که‌ ڕۆده‌دات ده‌بێ بڵێن ئه‌مه‌ ده‌ستێکی له‌ پشته‌وه‌یه‌ . گوڵ مۆحه‌مدی ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ که‌مایه‌سیه‌ هه‌ره‌ گه‌ۆره‌کانی له‌ ئێراندا هه‌یه نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنی جددیه‌ که‌ بتوانێت خه‌ڵک ڕێک بێخێت و بتوانێت له‌م هه‌لو مه‌رجانه‌ که‌ڵک وه‌ربگرێت.‌
XS
SM
MD
LG