Accessibility links

پارێزه‌رانی موسڵ له‌سه‌ر کوشتنی دادوه‌رێـک مانده‌گرن

  • Amir Goran

وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر کوشتنى دادوەر عەباس حسێن عەبادى سەرۆکى فەرمانگه‌ى بارى شارستانى رۆژهەڵاتی موسڵ، دادوەر و پارێزەرانی ئه‌و شـاره‌ داوى گربوونەوەیەکیان لەبەردەم دادگاى پـیاداچونەوەی موسڵ و ئیدانەکردنى کوشتنى دادوەرەکە مانگرتنیان بۆ ماوەى پێنچ رۆژ لە کارەکانیان راگرت و داوایان کرد ژیانى دادوەر و پارێزەران بـپارێزرێت.
لە لێدوانیکیدا لە بەردەم پارێزەرە مانگرتووەکان، نیفال تائى سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران لقى موسڵ سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵى بە بەرپرسى یەکەمى کوشتنى دادوەران زانى و ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و چالاکى مەدەنیانە تا ئەو کاتەى سنوورێک بۆ دەست درێژیەکان دادەنرێت.
لاى خۆشیەوە قوسەى عەباس ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە بەردەم پارێزەران گوتى ژیانى تەواوى دادوەران لە مەترسیدایە و رایگەیاند فەرماندە ئاسایشیـیه‌کان بۆ لێپرسینەوە بانگێشتى ئەنجومەن دەکەن.
XS
SM
MD
LG