وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر ڕایگه‌یاند که‌وا باڵیۆزی عێراقی له وڵاته‌که‌ی بانگهێشتکردووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیـیه‌کی له عێراق به تاوانی تێرۆرستی.
عه‌مار بلانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی چه‌ندین جار به‌پـێی مادده‌ی 36 ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ڤیه‌نـنا بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی کونسوڵگه‌ری، داوای مۆڵه‌تی بۆ سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا بلهادی بن ئه‌حمه‌د کردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاماده نه‌بوون ئه‌و مۆڵه‌ته بده‌ن.
گوتیشی داوایان له باڵیۆزی عێراق کردووه ڕوونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی حوکمی له‌سێداره‌دانه‌که بداتێ.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه سێـیه‌م جاره جه‌زائیر باڵیۆزی عێراق بانگهێشت ده‌کات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندانیـیانی جه‌زائیری له عێراقدا.