له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ مۆسکۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕێکه‌وتنێکی له‌شکریی مۆرکردووه بۆ کڕینی چه‌ک له ڕوسیا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراقدا وه‌ها لێکدراوه‌ته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێیه له ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر دۆسێی سوریا.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هاوهه‌ڵوێستی عێراق و ڕوسیا و ئێرانیش له‌سه‌ر دۆسێی سوریا هاوشێوه‌یه و ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌کیش له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه هه‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی شه‌رم کردن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌هۆی شیعه‌گه‌راییه‌وه عێراق ده‌یه‌وێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌دا و له هه‌مان ده‌میشدا ڕوسیا به نیازی زیندوکردنه‌وه‌ی شێوه هاوپه‌یمانێتیه‌که له جیهاندا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ڕژیمانه‌ی دژ به خواست و ویستی خه‌ڵک ده‌جوڵێنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: