حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی به درێژایی نزیکه‌ی 55 کیلۆمه‌تر به‌سه‌ر ئاسـمانی ئیسرائیل‌دا فڕیبوو، فڕۆکه‌ی ئێمه بووه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان له لێـدوانێـکدا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بڵاوکرایه‌وه، گوتی ئه‌و فڕۆکه دیده‌وانیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به ئاسـمانی ئیسرائیل‌دا خولایه‌وه هی خۆمان بووه. گوتیشی له سه‌ره‌تادا له لوبنانه‌وه به ئاڕاسته‌ی ده‌ریا براوه و به گوته‌ی خۆی به درێژایی سه‌دان کیلۆمه‌تر به‌سه‌ر ده‌ریاوه‌وه بووه و پاشـان ئاسـمانی ئیسرائیلی به‌زاندووه و به‌سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی گرنگدا فڕیووه به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل پـێـیبزانێت و بیخاته خوارێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م لێـدوانه‌ی نه‌سروڵڵا بڵاوبکرێته‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل، حزبوڵڵای به‌م مه‌سه‌له‌یه تاوانبارکرد.
فڕۆکه‌که یه‌که‌م جار له لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئیسرائیله‌وه له جۆری F-16 موشه‌کێـکی تێگیرا، به‌ڵام نه‌یپـێکا، دواتر به موشه‌کێـکی جۆری Panther خرایه خوارێ.
شاره‌زایانی له‌شـکری ده‌ڵێن پـێده‌چێت فڕۆکه‌که دروسـتکراوی ئێران بووبێت و له ڕێـگه‌ی حزبوڵڵاوه ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ئاسمانی ئیسرائیل کرابێت.