Accessibility links

ئاستی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ نێو گه‌نجاندا زیادی کردووه‌


ڕاپۆرتێکی نوێ ده‌ڵێت ئاستی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ نێو گه‌نجاندا له‌ زیادبووندایه‌. توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ نێو خه‌ڵکانی به‌ته‌مه‌ندا زۆر بڵاوه‌ به‌ڵام شێوازی ئێستای ژیانی که‌سانی گه‌نج ژیانیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌کی په‌ره‌سه‌ندووه‌وه‌ له‌ ڕووی دووچار بوون به‌ جه‌ڵته‌. له‌ میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا له‌ دوو ستانی ئه‌مه‌ریکایی توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که‌ ڕاده‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ نێو خه‌ڵکانی گه‌نجی خوار ته‌مه‌ن 55 ساڵی له‌ نێوان ساڵانی 1993 بۆ 2005 بووه‌ به‌ دوو هێند. توێژه‌ران هۆکاری زیاد بوونی ئه‌و کێشه‌یه‌یان نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ پزیشکان له‌ جاران زیاتر جه‌ڵته‌ له‌ گه‌نجاندا بدۆزنه‌وه هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ به‌هۆی پێشکه‌وتنی بواره‌کانی تێکنالۆژیاو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشدارییه‌وه‌ بووبێت.
XS
SM
MD
LG