په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر به‌رنوسێک بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان به له‌شکری وڵاته‌که بۆ یه‌ک ساڵی تر به مه‌به‌ستی هێرشکردنه سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی کورد واته پارتی کرێکارانی کوردستان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی تورکیا سه‌رباری ئاگاهیدانه‌کانی عێراقه دژ به هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری تورکیا له‌ناو خاکی عێراقدا.
ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه ئه‌و واده‌یه‌ی ساڵی پێشوو نوێکرایه‌وه کۆتایی پێدێت.
زۆر جاران تورکیا هێرشی کردۆته سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که له‌ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
په‌که‌که له ساڵی 1984 ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته شه‌ڕی چه‌کداری بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری بۆ کورده‌کانی تورکیا.
په‌یوه‌ندیه‌کانی نیوان عێراق و تورکیا ئاڵۆزی تێکه‌وتووه له پاش ئه‌و بڕیاره‌ی تورکیا بۆ داڵده‌دانی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق داویه‌تی .
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا دوو جار بنکه‌کانی په‌که‌که‌یان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆردوومان کردوه وه‌ک له میدیای تورکیادا باسکراوه.