Accessibility links

تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگری سوریا به‌ زۆر له‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی ئانکه‌ره‌ ده‌نیشێنێته‌وه‌

  • VOA News

دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگری سوریا که‌ له‌ مۆسکۆی پایته‌ختی ڕووسیاوه‌ به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌چوو، ناچاریان کرد له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سن بوگا له‌ ئانکه‌ره‌ بنیشـێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی گومانی لێـده‌کرا چه‌کی بارکردبێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو که‌ به‌ سه‌ردانێـک له‌ ئه‌ثینای پایته‌ختی یۆنانه‌، هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه‌ و گوتی به‌پـێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمان به‌ فڕۆکه‌که‌ کراوه‌ بنیشێته‌وه‌.
گوتیشی ئه‌گه‌ربێت ده‌ربکه‌وێت چه‌کی هه‌ڵـگرتووه‌، ئه‌وا به‌پـێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که‌دا ده‌کرێت.
XS
SM
MD
LG