ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌وج و نه‌زانن که پـشـتیوانی له سـزاکانی تاران ده‌که‌ن، ده‌شڵێت خۆیان بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌نه قوربانی.
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی دانی پـیاده ده‌نێت که‌وا سزاکان بوونه‌ته مایه‌ی گرفت بۆ وڵاته‌که‌ی، به‌ڵام گوتی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا زاڵده‌بێت و ئه‌وروپایـیه‌کان له ئێرانیـیه‌کان زیاتر به‌هۆیه‌وه دووچاری کێشه‌ی ئابوری ده‌بنه‌وه.
خامه‌نه‌ئی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی له شـاری بجنورد له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران گوت و له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه په‌خشکرا.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له مانگی حه‌وته‌وه سـزای خسـتووه‌ته سه‌ر پـیشه‌سـازی نه‌وتی ئێران. هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش سـزای خۆی له‌سه‌ر نه‌وتی ئێران دانه‌وه، له‌وانه قه‌ده‌غه‌کردنی بانکه‌کان له یارمه‌تیدان له کاره‌کانی فرۆشتن و کڕینی نه‌وتی ئێرانی.
سزاکان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراون که ڕۆژئاوا گومانی هه‌یه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ئێران به‌کاریبهێنێت، به‌ڵام ئێران نکوڵی له‌و هه‌وڵه ده‌کات.