گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌ی به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ربێت و بۆردومان له سوریاوه بۆ سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وامبێت.
جه‌نه‌ڕاڵ نه‌جده‌ت ئۆزال ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌م هوشـداریـیه‌ی دا له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ گوندی ئاقچه قه‌ڵای سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سوریا، ئه‌و گونده‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی گولـله خومپاره‌یه‌کی سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی 5 که‌س کوژران.
تورکیاش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ چه‌ند شوێنێـکی سه‌ر سـنووری سوریای تۆپـبارانکرد.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه له باره‌ی توندبوونی شه‌ڕه‌که به درێژایی سـنووره‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا تیمێـکی 150 که‌سی پـسپـۆر و شـاره‌زای خۆی بۆ ئوردن ناردووه تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له مه‌سه‌له‌ی ئاواره سوریـیه‌کان که هه‌تا دێت و ژماره‌یان له‌و وڵاته زیاده‌کات. تیمه‌که هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری بۆ هه‌ر پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه ده‌کات که شیانی هه‌یه ڕووبدات، له‌وانه ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕه‌که و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سوریا کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر چه‌که کیمیاویـیه‌کانیدا نه‌مێنێت.