Accessibility links

د. ئازاد مورادیان: ده‌مه‌ته‌قێکانی سه‌رۆکایه‌تی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ ده‌بێت که‌ هێشتا خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه‌

  • Shayan Pasha

به‌گوێره‌ی ده‌زگای گالۆب Gallup بۆ ڕاپرسی گشتی ، دوا به‌دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ‌و ده‌مه‌ته‌قێ پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و کاندیدی دیموکراته‌کان باراك ئۆباما و کا‌ندیدی کۆماریـیه‌کان مت رۆمنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا باراك ئۆباما له‌ پێشه‌وه‌یه‌ به‌ڵام مت رۆمنی پێشکه‌وتنێکی چاکی به‌خۆه‌ دیوه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی زیاتری ده‌نگده‌ران.
له‌ کۆتایی ئه‌و ڕاپرسه‌ی که‌ له‌ نێوان 1-7 مانگی ده‌ وه‌رگیراوه‌، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما به ‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 ده‌نگی بۆ دراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر له‌سه‌دا 45 بۆ مت رۆمنی له‌ نێو ده‌نگده‌ره‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی ناویان تۆمارکراوه‌ بۆ ده‌نگدان.
بڕیاره‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی له‌ 16 مانگی ده‌ له‌ زانگوی هۆفسترا له‌ نیویۆرك به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوکارمان شایان پاشا گفتوگۆیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ سازداوه‌ له‌گه‌ڵ د. ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا.


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG