ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگایه‌کی ئازربیجان حوکمی زیندانی بۆ 22 هاوڵاتی خۆی ده‌رکرد به تاوانی یارمه‌تیدانی ئێران له پـیلانگێڕی بۆ هێرشی تێرۆرستی له دژی شوێنه ئه‌مه‌ریکایی و ئیسرائیلیـیه‌کان له وڵاته‌که‌یدا.
دادگاکه له نێوان 3 بۆ 13 سـاڵ زیندانی بۆ تاوانباره‌کان بڕیـیه‌وه و گوتی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ پاسـدارانی ئێرانی هاوکاریـیان کردووه بۆ پـیلانگێڕی به مه‌به‌سـتی هێرشـکردنه سه‌ر چه‌ندین شوێن، له‌وانه هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م 22 که‌سه له سـاڵی 1999 وه ده‌سـتکراوه به مه‌شق و ڕاهێنانیان و پاشان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان داونه‌تێ. ده‌شڵێن به خیانه‌تیش تاوانبارکراون و له‌گه‌ڵیدا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی چه‌کیان هه‌بووه و هه‌روه‌ها تلیاکیش.
ئازربیجان له مانگی سێـیه‌وه هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند.
که‌سوکاری تاوانباره‌کان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه، داوای پـیاداچوونه‌وه به که‌یسه‌کانیان ده‌که‌ن، وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌بوو، ئه‌وا مه‌سه‌له‌که‌یان ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه، ئێران هیچی له‌و باره‌یه‌وه نه‌گوتووه.