گه‌وره به‌رپرسی ڕێـکخراوی ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ به‌رگریکردن له تورکیای ئه‌ندامیان، ئه‌مه له کاتێـکدا گرژیـیه‌کان له نێوان تورکیا و سوریا له‌م دوایـیه‌دا توندتربوون.
ئه‌ندرێ فۆ ڕاسموسن سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێـکخراوه‌که‌ی له برۆکسل، ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" به ڕوون و ئاشـکرایی تورکیا ده‌توانێت پـشـت به ناتۆ بـبه‌سـتێت و ئێمه لای خۆمانه‌وه هه‌موو پـلانێـکی پـێویسـتمان ئاماده‌یه بۆ پاراستن و به‌رگریکردن له تورکیا ئه‌گه‌ر پـێویستی کرد، به‌ڵام هیوادارین ئه‌وه نه‌بێت."
گوتیشی تورکیا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بکات.
ئه‌م لـێدوانه‌ی ڕاسموسن دوابه‌دوای ئه‌وه دێت که ئاژانسی دۆگانی ده‌نگ‌وباسی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی دوێنێ دووشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 25 فڕۆکه‌ی F16 گه‌یشـتوونه‌ته فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شـکری له دیاربه‌کر.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی گولـله خومپاره‌یه‌کی سوریا 5 که‌سی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کوشت، ناتۆ هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌ربڕی.