Accessibility links

کوێستان مه‌حه‌مه‌د:یاسای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی په‌سه‌ند کراوه‌ به‌ڵام جێبه‌جی نه‌کراوه‌

  • Jani Diylan

کوێستان مه‌حه‌مه‌د

کوێستان مه‌حه‌مه‌د

به‌ پێ ڕاگه‌یاندنه‌کان پێشێلیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان تا دێت له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و رۆژ نییه‌ گوێمان له‌ کوشتن، خۆ کوشتن وه‌ یاخۆ سووتاندنی ژنان نه‌بێت. ئایا که‌می له‌ یاساکانه‌ بۆ پاراستنی ژنان وه‌ یاخود پیاده‌کردنی ئه‌و یاسایانه‌؟
کوێستان مه‌حه‌مه‌د ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاره‌ په‌ڕله‌مانی کوردستان یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندو تیژی خێزانی له‌ هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کردووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌ پێ به‌ دواچوونه‌کانمان وه‌کو لیژنه‌ی داکوکی له‌ مافه‌کانی ژنان له‌ په‌ڕله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌مان بۆ روون بوه‌ته‌وه‌ که‌ یاساکه‌ نه‌چوه‌ته‌ بواری جێبه‌جی کردنه‌وه‌، به‌ تاێبه‌تی له‌و ماده‌یه‌ که‌ باس له‌ درووستکردنی دادگایه‌کی تاێبه‌تمه‌ند بۆ که‌ێسه‌کانی توندوتیژی وه‌ هه‌ر وه‌ها ئه‌و مادانه‌ی تاێبه‌تن به‌ دانانی لێکۆڵه‌ری ژن، پۆلیسی ژن له‌و بنکانه‌ی که‌ به‌ دواچوون ده‌که‌ن بۆ که‌ێسه‌کانی ژنان.
XS
SM
MD
LG