کاربه‌ده‌سـتێـک له کۆمیته‌ی باڵای ئاسایشی لیبیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند کچی عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی سه‌رۆکی پـێشـووی موخابه‌رات که به شێوه‌یه‌کی نایاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵات ده‌سـتگیرکراوه.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتی عنودی کچی عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی که ته‌مه‌نی 18 سـاڵه و هه‌روه‌ها سهفیـیه فه‌رکاشی هاوسه‌ری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی پوریه‌تی به پاسپـۆرتێـکی لیبی ساخته‌وه له جه‌زائیره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لیبیا و له ئۆتێلێـکدا له ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌سـتگیرکراوه. گوتیشی بڕێـکی زۆر دۆلاری پـێـگیراوه.
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـته‌که ده‌ڵێت کچه‌که‌ی هیچ تاوانێـکی نیـیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت به شێـویهکی نایاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵات.
جێی ئاماژه‌یه عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی تاوانبارکراوه به ئازاردانی لیبیه‌کان و ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی. هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت دادگایی بکات له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسمانی یوتا ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1989 له‌سه‌ر بیابانی نه‌یجه‌ر ته‌قێنرایه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 170 که‌س که 54 یان فه‌ڕه‌نسی بوون. دادگایه‌کی فه‌ره‌نسا له سـاڵی 1999 سنوسی و 5 لیبی دیکه‌ی به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه تاوانبارکرد.
عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی 9 مانگ پـێش ئێسـتا له مۆریتانیا ده‌سـتگیرکرا کاتێـک به پاسپـۆرتێـکی ساخته‌ی وڵاتی مالی له مه‌غریبه‌وه به فڕۆکه گه‌یشـتبووه نواکشۆتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته. ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆریتانیا مانگی ڕابردوو ڕاده‌سـتی لیبیایان کرده‌وه.