ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گولـله تۆپـێـکی دیکه‌ی سوریا به‌ر ناوچه‌یه‌کی سـنووری تورکیا که‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێـکی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
گولـله تۆپه‌که به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌غڵ و دانی حکومی له شـارۆچکه‌ی ئاقچه قه‌ڵای پارێزگای شـانلی ئۆرفه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که‌وت، واته له‌و شـارۆچکه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی گولـله خومپاره‌یه‌کی سوریا به‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی که‌وت و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 9 که‌سی دیکه.
عه‌بدولحه‌کیم ئه‌یهان سه‌رۆکی شـاره‌وانی ئاقچه قه‌ڵا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌نه‌تۆلیای گوتووه له‌شـکری تورکیا ده‌سـتبه‌جێ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و تۆپـبارانی ئه‌و شوێنه‌ی کردووه که گولـله تۆپه‌که‌ی لێ‌هه‌ڵدرابوو.
ئه‌یهان گوتیشی ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌لئه‌بیه‌زی سوریا له به‌ره‌به‌یانه‌وه به بچڕ بچڕی له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه تۆپـباران ده‌کرێت.