کۆریای باشور ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مۆرکردووه که ڕێـگه‌ی پـێده‌دات موشه‌که بالیستیـیه‌کانی بگاته هه‌موو خاکی کۆریای باکور.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـک له سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌م ڕێـکه‌وتنه نوێـیه ڕێگه به وڵاته‌که‌ی ده‌دات مه‌ودای موشه‌که بالیسـتیـیه‌کانی که له ئێستادا هه‌تا 300 کیلۆمه‌تره بۆ 800 کیلۆمه‌تر زیادبکات. به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی سـاڵی 2001 له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا پـێشـتر ئه‌و 300 کیلۆمه‌تره دانرابوو.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کاربه‌ده‌سـتان له واشنتن هیچیان له‌م باره‌یه‌وه نه‌گوتووه.
چوون یۆنگ وو گه‌وره ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی کۆریای باشور بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی به په‌یامنێرانی گوت ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م گوڕینی مه‌ودای موشه‌کانه ئه‌وه‌یه سـنوورێـک بۆ شه‌ڕفرۆشتنه‌کانی کۆریای باکور دابنرێت.
پـێشبینی ده‌کرێت ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ناڕه‌زایی توندی کۆریای باکوری لێبکه‌وێته‌وه که هه‌رچه‌نده خۆی له ئێسـتادا موشه‌کی هه‌یه ده‌گاته هه‌موو کۆریای باشور و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که.