له‌م دواییه‌دا شاندێک له خانمه پزشکانی هه‌رێمی کوردستان له کۆمه‌ڵه‌ی پزشکان ونه‌خۆشیه‌کانی ئافره‌تان و منداڵبوونی کوردستان سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاییان کرد که له ده‌می مانه‌وه‌یان چونه چه‌ندین له نه‌خۆشخانه و کولیژه‌کانی پزشکی.
دکتۆر ئاریان خالیس ده‌ڵێت یه‌کێک له په‌یامه‌کانی کۆمه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئافره‌تێکی کوردستانی شایانی به‌رزترین ستانداری خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستیه، ئه‌وه‌ش له ڕێگای مه‌شقکردن، له رێگای فێرکردن ، له ڕێگای ئاڵۆگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمه‌ڵه‌گانی نیشتمانی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا. دکتۆر ئاریان له باره‌ی که‌مبوونی په‌رستار له هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت که‌مته‌رخه‌میه‌کی یه‌کجار زۆرمان هه‌یه و ئه‌و گرفته‌ش له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌بێت هه‌وڵێکی زۆر بده‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بێنه به‌شی په‌رستیاری و ده‌بێت گرنگیه‌تی تاێبه‌تی بدرێتی و مه‌شقی تاێبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه.
.
دکتۆر ژیان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له باره‌ی گه‌شته‌که‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به هیواین که‌لکمان لێ وه‌رگرتبیت چونکه هه‌ندی به‌ڵێنیان پێ داوین بۆ یارمه‌تی دانمان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌کمین کۆنگره‌مان له کوردستان ، هێنانی هه‌ندی پسپۆر بۆ کوردستان بۆ وانه ووتنه‌وه و ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌گه‌ریه‌کی نامۆ که لای ئێمه ناکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند دکتۆریک بتوانێ فێربێت، دکتۆر ژیان ده‌شڵیت سووکه به‌ڵینیکیشیان پێ دراوه ئه‌گه‌ر بتوانن له داهاتودا هه‌ندی پزیشک ، چ ئه‌وانه‌ی تازه ده‌رچوون و ڕاهێنان ده‌که‌ن له به‌شی ژنان و مناڵان بوون وه یاخود له‌سه‌ر ئاستی پسپۆره‌کان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێن نه‌خۆشخانه‌کان ببینن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئیش و کاری ئێره چۆن به رێوه ئه‌ڕوات چ له رووی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی وه یاخود زانستی