Accessibility links

دوو بۆمب له‌ نزیک مزگه‌وتێـکی شیعه‌ئاینزا له‌ عێراق ده‌ته‌قنه‌وه‌ و 5 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن دوو بۆمب لای مزگه‌وتی ئه‌لسه‌دره‌ینی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون که‌ چواریان له‌ به‌شـداربووانی نوێژی هه‌ینیدا بوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت هه‌ردوو بۆمبه‌که‌ له‌ پاش ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی له‌ نزیک ئه‌و مزگه‌وته‌ شیعه‌ئاینزایه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها بوونه‌ته‌ مایه‌ی برینداربوونی به‌ لایه‌نی که‌م 26 که‌سی دیکه‌.
XS
SM
MD
LG