ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشـتی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سوریای کرد، ئه‌وه‌ی کردیـیه سه‌ر شـارۆچکه‌یه‌کی سـنووری تورکیا و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ڕووداوه‌که دیارترین مه‌ترسی بووه که له ئاکامی قه‌یرانی سوریاوه بکه‌وێته سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌شدا.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه 15 ئه‌ندامیـیه داوای له حکومه‌تی سوریا کرد بوه‌سـتێت له‌م جۆره پـێشـێـلکاریـیانه‌ی له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌یکات و هه‌روه‌ها به ڕێزی ته‌واو له سه‌روه‌ری و خاکی وڵاتانی دراوسێی بگرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه گولـله خومپاره‌یه‌کی هێزه‌کانی سوریا به‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوان که‌وت له شـارۆچکه‌ی ئاقچه قه‌ڵای تورکیا و له ئاکامدا 2 ژن و 3 منداڵ کوژران. تورکیاش له به‌رامبه‌ردا چه‌ند شوێنێـکی له‌شـکری سوریای تۆپـبارانکرد و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانه‌که‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌کی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی که ڕێـگه به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری له دژی سوریا ده‌دات.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی وڵاته‌که‌ی نیازی نیـیه ده‌ست به شه‌ڕ بکات، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر به‌رگریکردن له سـنووری وڵاته‌که‌ی و هاوڵاتیـیانی.
بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش لای خۆیه‌وه داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانن دان به خۆیاندا بگرن و هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو تواناکانیان بخه‌نه گه‌ڕ به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسی.