Accessibility links

هێمن لهۆنی: بێگومان ئه‌م گفت و گۆ ته‌ن به‌ ته‌نانه‌ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان


هێمن لهۆنی

هێمن لهۆنی

یه‌که‌م گفت وگۆی ته‌ن به‌ ته‌نی نێوانیان براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و مت ڕۆمنی ڕکابه‌ره‌ کۆماریه‌که‌ی له‌ دێنڤه‌ر، ستانی کۆلۆرادۆ کرا. ئێستاش هه‌ردوو کاندید گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ‌ هه‌ڵمه‌ته‌ گشتیه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا و هه‌ردووکیان له‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتری ده‌نگده‌راندان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا.

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هێمن لهۆنی له‌وبڕوایه‌دایه‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان له‌م گفت و گۆ ته‌ن به‌ته‌نه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاندیده‌ و سه‌رۆک ئۆباماش له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیدایه‌ و هه‌رچیه‌کیشی بگوتایه‌ ده‌سبه‌جێ ڕۆمنی به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌ که‌ ئه‌م ماوه‌ی 4 ساڵه‌ی له‌ سه‌رۆکایه‌تیدا بوویت بۆ ئه‌و کارانه‌ت نه‌کردووه‌. ده‌نگده‌ران له‌ دوو ڕاوه‌رگرتنی گشتیدا له‌و بڕوایه‌دان مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتووی یه‌که‌م گفت و گۆی ته‌ن به‌ ته‌نی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بووه‌.

هه‌ردو کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ گفت و گۆیه‌کی تری ته‌ن به‌ ته‌ن ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانیش ده‌ده‌نه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG