Accessibility links

دادگایه‌کی عێراق حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک فه‌ڵه‌سـتینی ده‌رده‌کات

  • VOA News

دادگای تاوانه‌کانی عێراق حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کی به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌ڵه‌سـتینی ده‌رکرد به‌ تاوانی په‌یوه‌ندیکردن به‌ ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق ده‌ڵێت عومه‌ر ڕه‌شاد خه‌لیل که‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک فه‌ڵـسـتینیـیه‌ له‌ سـاڵی 2010 وه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌ به‌ تاوانی یارمه‌تیدان له‌ کۆمه‌کـکردن و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کان له‌ ناو عێراقدا.
عومه‌ر ڕه‌شاد خه‌لیل ته‌مه‌نی له‌ په‌نجاکاندایه‌ و به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د ناسراوه‌ و پـیشه‌ی ئه‌ندازیاری بووه‌.
XS
SM
MD
LG