له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی کارادانه‌وه هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه خومپاره‌ییه خوێناویه‌ی سوریا کردیه سه‌ر وڵاتی تورکیای دراوسێی و هه‌روه‌هاش وه‌ڵامه هاوشیوه‌که‌ی له‌شکری تورکیا بۆ سوریا.
هێله‌ری کلنتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت واشنتۆن ناڕازیه به‌رامبه‌ر به ته‌قه‌کردنه‌کانی سوریا بۆ ئه‌ودیو سنور و مه‌خابن بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له تورکیادا ژیانیان له‌ده‌ستدا. خانم کلنتن ده‌شڵێت ئه‌مه ڕه‌فتاری ڕژیمێکه که مایه‌ی مه‌ینه‌تیه بۆ گه‌لی خۆی تا له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و له‌لایه‌ن وڵاتانی وه‌ک ئێرانه‌وه کۆمه‌ک و پشتیوانی ده‌کرێت.
کاترین ئاشتن، به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی سوریا ده‌کات بۆسه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی ناو سنوری تورکیا و سه‌رله‌نوێش داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا کرده‌وه تا ده‌ستبه‌جێ کۆتاییه‌ک بۆ توندوتیژیه‌کان دابنێن و ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاتانی دراوسێش بگرن.
ولیام هه‌یگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌وه کردۆته‌وه ئه‌م ڕووداوانه بیرخه‌ره‌وه‌یه‌که که درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه مایه‌ی مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت پێویست به حکومه‌تی گواستنه‌وه هه‌یه له سوریادا و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه بۆ قه‌یرانی سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش گیدۆ ویسته‌ویلی له‌لای خۆیه‌وه داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه تا ئاگاداری به‌رپرسێتیه‌کانی خۆیان بن و له توانایی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که‌م نه‌که‌نه‌وه و گوتوویه‌تی پێویسته کاری پێکه‌وه‌یی بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هۆکاری قه‌یرانه‌که که قه‌یرانی سوریایه.
سێرگیێ لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ئاماژه‌ی به‌وه کردووه مۆسکۆ له ڕێی باڵیۆزی ڕوسیاوه له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا و له ڕێی له‌خزه‌ر براهیمی نێرداوی کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه ئاگادار کراوه‌ته‌وه ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌نها ڕووداوێکی کاره‌ساتاوی بووه و هه‌رچیه‌کیشیان له‌ده‌ست بێت ده‌یکه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه. لاڤرۆڤ ده‌شڵێت پێویسته سوریا له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌ندنێکی ئاشکرای گشتی بدات.
بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه و ته‌قه‌کردنی سوریا له تورکیا ئه‌وه نیشان ده‌دات قه‌یرانی سوریا وه‌ک هه‌ر ته‌نها مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر گه‌لی سویا، به‌ڵکو هه‌روادێ و زیانی زیاتریش له وڵاتانی دراوسێی ده‌دات.