شه‌وی دوێنێ چوارشه‌ممه براک ئۆبامای دیموکرات و مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار له زانکۆی دێنێڤه‌ر له ویلایه‌تی کۆلۆرادۆ بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ک ڕووبه‌ڕووی یه‌کبوونه‌وه.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان جیم لێره‌ره‌وه به‌ڕێوه‌برا و تیایدا سه‌نگی خرایه سه‌ر ئابوری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی و ڕۆڵی حکومه‌ت له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا.
سه‌ره‌تا جیم لێره‌ر به ئابوری ده‌سـتیپـێـکرد و گوتی جیاوازی سه‌ره‌کی چیـیه له نێوانتاندا سه‌باره‌ت به چۆنێتی دروسـتکردنی هه‌لی کاری نوێ؟
سه‌رۆک ئۆباما له وه‌ڵامدا گوتی چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به خراپـترین قه‌یرانی ئابوری‌دا تێپه‌ڕبووین و به ملیۆنه‌ها که‌س کاره‌کانی خۆیان له‌ده‌سـتدا و ئابوری وڵاته‌که که‌وته سه‌ر لێواری هه‌ره‌سهێناندا و سسـته‌می دارایی له شوێنی خۆیدا چه‌قیبوو، به‌ڵام به گورجوگۆڵی و هه‌وڵی بێ وچانی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا وا ورده‌و ورده له‌و چاڵه دێنه ده‌رێ و له 30 مانگی ڕابردوودا 5 ملیۆن کار له که‌رتی تایبه‌تدا په‌یدا بوون و ئێسـتا که‌رتی پـێشه‌سـازی بوژاوه‌ته‌وه و که‌رتی بازاڕی خانووبه‌ره به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا کاری زۆرمان له به‌رده‌مدایه ئه‌نجامی بده‌ین، بۆیه پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه نیـیه به کوێ گه‌یشـتووین، به‌ڵـکو ئه‌وه‌یه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆین.
پاشـان ئۆباما گوتی مت ڕامنی تێڕوانینێـکی هه‌یه که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و باجی که‌م له ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان وه‌ربگیرێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا له ڕه‌وشێـکی باشـتردا ده‌بێت. گوتیشی به‌ڵام ئه‌و وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا تێڕوانینێـکی جیاوازی هه‌یه، ئه‌ویش پـێویسته وه‌به‌رهه‌مهێنان له که‌رتی فێرکردن و ڕاهێناندا بکرێت و هه‌روه‌ها چاکسـازی له یاساکانی باجدا بکرێت.
مت ڕامنیش له وه‌ڵامی پـرسیاره‌که‌دا گوتی دروسـتکردنی هه‌لی کاری مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاڵۆزه و به زیادکردنی باج به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا نایه‌ته دی. به‌ڵـکو به پـێنج ڕێـگه ده‌بێت و یه‌که‌میان وزه‌یه که ده‌توانێت 5 ملیۆن هه‌لی کار په‌یدا بکات و پاشان ڕێگه‌دان به کاری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکای لاتیندا و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چین و دوای ئه‌وه ده‌بێت خه‌ڵـکی باشترین خوێندنگه‌یان هه‌بێت و باشترین شـاره‌زایی به‌ده‌سـت بهێنن و چواره‌م هاوسه‌نگی له نێوان بوجه و خه‌رجیـیه‌کاندا بکرێت و پـێنجه‌م پشـتگیرکردنی کۆمپانیا پـچووکه‌کانی هه‌لی کاری نوێ ده‌هێنـنه کایه‌وه.
پاشـان مت ڕامنی گوتی سیاسه‌ته‌کانی ئابوری سه‌رۆک ئۆباما زیانێـکی زۆری له چینی مامناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا داوه، به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م تێڕوانیـنه‌ی ڕامنی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی به به‌های نزیکه‌ی 3600 دۆلار باجی له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ند که‌مکردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت به هاوشێوه‌ی بێڵ کلنتن سه‌رۆکی پـێشـتووتری ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تی ئابوری وڵاته‌که به‌ڕێوه‌بـبات که له کاتی خۆیدا گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام مت ڕامنی ده‌یه‌وێت به سیاسه‌ته‌کانی سـاڵانی 2002 و 2003 کاربکات که وڵاته‌که‌ی دووچاری ڕه‌وشێـکی خراپی ئابوری کرد.
مت ڕامنی له وه‌ڵامدا نکوڵی له‌وه کرد و گوتی ئه‌و سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که ده‌توانێت وڵاته‌که به ئاڕاسته‌یه‌کی باشـتردا به‌رێت.