Accessibility links

شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت‌ ده‌بێت ستراتیژیه‌تی ئاسایشی له‌ عێراقدا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت

  • Haider Kareem

شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له‌ عێراق ده‌ڵێت ڕێبه‌ره‌ ئه‌منیـیه‌کان له‌ کاتی ڕوودانی هه‌ر سه‌رپێچیـیه‌کی ئه‌منی یا هه‌ر ده‌ستدرێژیـیه‌ک که‌ له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌کرێن، هه‌ندێک پاساوی بێ سه‌روبه‌ر و نامه‌نتقی ده‌هێننه‌وه‌ و لێره‌وله‌وێ هه‌ندێک گۆڕانکاری ساده ‌و ساکارانه‌ له‌ ئاستی به‌رپرسه‌ ئاسایشه‌کان له‌ پارێزگاکاندا ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ له‌ ڕه‌وشی ئاسایشی ناگۆڕێت. ده‌شڵێت ئێمه‌ وه‌کو لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پێمانوایه‌ ده‌بێت ستراتیژیه‌تی ئاسایشی له‌ عێراقدا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.
XS
SM
MD
LG