ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ربه‌ندکردنی جی‌مه‌یڵیان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه دوابه‌دوای هه‌فته‌یه‌ک له ڕاگرتنی.
کۆماری ئیسلامی له هه‌فته‌ی ڕابردوو Gmail ی له ناو وڵاته‌که‌یدا به‌ربه‌ندکرد له کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له دژی ئیسلام خراوه‌ته سه‌ر یوتیوب. کۆمپانیای گوگڵ خاوه‌نی Gmail و یوتیوبه.
ڕاگرتنی Gmail بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی به‌کارهێنه‌رانی ئنته‌رنێت، بۆیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د ڕه‌زا ئاغامیری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی چاودێری ئنته‌رنێتی ئێران به ئاژانسی نیمچه فه‌رمی مێهری ڕاگه‌یاند که ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان کۆتایی‌یان به به‌ربه‌ندکردنی Gmail هێناوه و ئێستا ته‌نها یوتیوب به‌ربه‌ندکراوه.
جێی ئاماژه‌یه ئێران ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی 75 ملیۆنه و نزیکه‌ی 32 ملیۆنیان ئنته‌رنێت به‌کارده‌هێنن.