ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا به‌غدا و 8 پارێزگای عێراق کرانه ئامانج و 53 کوژراو و زیاتر له 200 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ ناوچه جیاوازه‌کانی باشور و ناوه‌ڕاست و باکوری عێراقیان گرته‌وه. ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان 13 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بوون که چواریان به‌غدایان کرده ئامانج و هێرشه‌کان له ناوچه‌ی تاجی باکوری به‌غدا بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند هێرشێـکی چه‌کداری بۆ سه‌ر خاڵه‌کانی پـشـکنین له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی به‌غدا.
له پارێزگای دیاله له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراودا له شـاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاکه 17 کوژراو و ده‌یان برینداری لێـکه‌وته‌وه.
له پارێزگای مه‌یسانی باشوری وڵاته‌که 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ڕاست و بازاڕی سه‌نته‌ری شاره‌که‌دا ته‌قینه‌وه و له ئه‌نجامدا 14 که‌س کوژران و 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
له تاجی باکوری به‌غداش 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 8 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 20 که‌سی دیکه.
له به‌غدای پایته‌خت و له ناوچه‌ی ئه‌لعامل پـۆلیسێـک به ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ کوژراوه. پاشـان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه کاتێـک هێزێـکی پـۆلیس گه‌یشـتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و له ئاکامدا 4 که‌سی سیڤیل کوژراون.
له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا و له ناوچه‌ی که‌ڕاده ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک و پـۆلیسێـک کوژراون و 3 پـۆلیسی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها 3 که‌سی سیڤیلیش پـێوه‌بوون.
له شـاری کوتی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش خۆکوژێـک خۆی به خاڵێـکی پـشـکنیندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی 2 ئه‌فسه‌ر و برینداربوونی 7 که‌سی دیکه که پـۆلیس و که‌سی سیڤیل بوون.
له پارێزگای ناسریه‌ی باشوری عێراقیش کۆنسوڵگه‌ری فه‌ڕه‌نسا کرایه ئامانج به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێنراو له ناو ئۆتۆمبیلێـکدا.
له شـارۆچکه‌ی به‌له‌د رووزی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 2 پـۆلیس کوژراون.
له گوندێـکی پارێزگای موسڵیش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لای بنکه‌یه‌کی ته‌قیوه‌ته‌وه و کوژراو و برینداریش له‌وێ که‌وتوونه‌ته‌وه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌باره‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق ناردووه.