Accessibility links

هێله‌ری کلنتن: هیچ گومانێکی تیادا نه‌ماوه‌ تاران هه‌رچیه‌کی له‌ده‌ست بێت ده‌یکات بۆ پاراستنی دۆسته‌کانی له‌ سوریا

  • Scott Stearns

ڕۆژی هه‌ینی هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی کرد که‌ پشتیوانی له‌ ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن.
خانم کلنتن بڕی 15 ملیۆن دۆلاری تری بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا و هه‌روه‌هاش 30 ملیۆن دۆلاری زیاتریشی بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی شه‌ڕی سوریا دابینکردووه‌.



هه‌ندێک له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی دۆستانی سوریا به‌ چه‌ک یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ده‌ن و هه‌ندێکی تریشیان له‌وانه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆمه‌ک کردنه‌کانیان بۆ پشتیوانی مرۆڤانه‌ سنوردارکردووه‌.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتی کاتی گواستنه‌وه‌ی سیاسیه‌ له‌ سوریادا، چونکه‌ ڕه‌وشه‌که‌ هه‌روادێ و به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی خراپتر ده‌ڕوات.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG