Accessibility links

سیناتی ئه‌مه‌ریکا بڕیارێکی دژ به‌ به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران په‌سه‌ند کرد

  • VOA News

ئه‌نجومه‌ی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێکی په‌سه‌ند کردووه‌ که‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ ڕێگا نه‌درێت ئێران چه‌کی ناوکی به‌رهه‌م بهێنێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ سیناتۆره‌کان به‌ 90 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 1 ده‌نگی نه‌رێ بڕیارێکیان په‌سه‌ند کرد که‌ (مه‌رج نییه‌ جێبه‌جێ بکرێت) تیایدا ده‌ڵێن نابێت ئه‌م بڕیاره‌ وه‌ها لێکبدرێته‌وه‌ که‌ ڕێگا به‌ به‌کارهێنانی هێزی له‌شکر یان ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ ده‌دات.
ئه‌م بڕیاره‌ ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ دێت سیناتۆر جۆسف لیبه‌رمێن سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی له‌ سیناتی ئه‌مه‌ریکا ئێرانی تاوانبار کرد به‌ سه‌رپه‌رشتی کردنی هێرشی ئینته‌رنێتی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ دامه‌زراوه‌ دراوییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا ماڵپه‌ڕه‌کانی JPMorgan Chase, Bank of American و Citigroup شێوێنران.
له‌ ڕۆژی هه‌ینی لیبه‌رمان به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مه‌ریکایی C-SPAN گوتووه‌ له‌وباوه‌ڕه‌دایه‌ هێرشه‌کان له‌لایه‌ن هێزی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجام درابوون نه‌ک له‌لایه‌ن هاکه‌رسی ئاساییه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG