Accessibility links

په‌رله‌مانتار ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت ئێران هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی فراوانکردنی شیعه‌گه‌رێتی بووه‌

  • Haider Kareem

به‌پێی ڕاپۆرتان نفوزی ئێران له‌ عێراقدا له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و به‌ هه‌زاران پۆسته‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ شه‌قامه‌کانی عێراق بینراون، به‌ تایبه‌تی له‌ شاره‌کانی باشوریدا.
ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی نفوزی ئێران له‌ عێراق گوتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌رپابوونی شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران، ئێران هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه‌ که‌ سنووری بیروبۆچوون و فکری ئیسلامی و تێروانینی شیعه‌گه‌ری خۆی فراوان بکات و گوتی چاکترین شوێنیش بۆ ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ عێراق بێت به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ عێراق یه‌که‌م هاوسنوورێتی و دووه‌م کۆمه‌ڵێک مه‌زاری نزیک هه‌شت بۆ نۆ ئیمامه‌ گه‌وره‌کانی مه‌زهه‌بی شیعه‌یان لێیه‌ و سێهه‌م ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ واڵاکردنی باری بازارگانی و ئابووری ئێرانی له‌ عێراقدا و چواره‌میش ره‌نگه‌ پایه‌یه‌ک بێت بۆ په‌ل هاویشتن بۆ وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کو سوریا و که‌نداو و شوێنی دیکه‌ش.
XS
SM
MD
LG