Accessibility links

گرووپـێـکی عێراقی سه‌ر به‌ قاعیدە هەڕەشە لە کارمەندانى کەناڵێکى تەلەفیزیۆنى دەکات

  • Amir Goran

Mosul, Iraq

Mosul, Iraq

دواى پەخشکردنى دان پــیادانانى ژمارەیەک چەکدار لەسەر شاشەى کەناڵى ئاسمانى فەیحا. ڕێکخراوى دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى سەر بە قاعیدە هەڵدەکوتێتە سەر ئۆفیسى ئەو کەناڵە لە شارى موسڵ و دواى بردن و تێکدانى کەل و پەلى رۆژنامەوانى ئەو کەناڵە بە نووسراوێک کە لە دواى خۆیان بەجێ ده‌هێڵن هەرەشەى کوشتن لە تەواوى کارمەندانیشى دەکەن.
سەندیباد ئەحمەد شەوکەت بەڕێوبەرى ئۆفیسى کەنالى فەیحا لە شارى موسڵ لە لێدوانێکى دا بۆ دەنگى ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات لەو نوسراوەى کە لە ئۆفیسەکە بەجێ مابوو ئیمزاى والى موسلى رێکخراوى دەولەتى عیراقى ئیسلامى لەسەر بوو ناوى تەواوى کارمەندانى کەنالەکەى تیایدا نوسرابوو کە هەرەشەى کوشتنیان لێ کراوە .
سەرچاوەیەکى پۆلیس لەو بارەیەوە بە دەنگى ئەمریکاى رایگەیاند ئەوان دەستیان کردوە بە لێکۆلینەوە لە روداوەکە و لەکاتى گەیشتنیان بە ئەنجامێک ئاکامەکەى رادەگەیێنن و کەم تەرخەمانیش سزا دەدرێن .
شایەنى باسە کەنالى تەلەفزیۆنى ئه‌لفیحا کە کەناڵێکى عیراقیە و ئۆفیسى سەرەکى لە شارى سلێمانیە پەخشى بەرنامەکانى بە زمانى عەرەبیە شەوى رابردوو لە بەرنامەیەکى تایبەتى دا دان پێنانى ژمارەیەک چەکدارى کە لەلایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە دەستگیر کرابوون بڵاو کردەوە کە ئەوان ئەندامى رێکخراوى قاعیدەن .بەپێى وتەى بەرێوبەرى ئۆفیسى ئەو کەنالەش هەر ئەو بەرنامەیەى شەوى رابردوو هۆکارى ئەو روداوەیە.
XS
SM
MD
LG