سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌خنه تونده‌کانی زیادکرد دژ به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕایگه‌یاند له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حکومه‌تێکدایه.
له وتاره‌که‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی هه‌بوونی فه‌رق و جیاوازی له نێو ئه‌و ڕێکخراوه جیهانیـیه‌دا بێ‌ڕێزییه‌کی زۆره بۆ هه‌مووان.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕاشیگه‌یاند مافی ڤیتۆی هه‌ندێک وڵات و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لای ئه‌وانه‌وه وایکردووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێت به‌رگری له مافی هه‌موو وڵاتێک بکات.
ئێران له ژێر سزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه به‌هۆی به‌رنامه ناوکییه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی. زلهێزانی جیهان گومانیان هه‌یه ئێران به نهێنی خه‌ریکی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی بێت، به‌ڵام تاران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ته‌نها به مه‌به‌ستی ئاشتییانه‌یه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دووا وتاری خۆی وه‌کو سه‌رۆکی ئێران پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد.
وتاره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که سه‌رۆک براک ئۆباما هۆشدارییه‌کانی پـێشووی دووپاتکرده‌وه و گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕێگا ناده‌ن تاران چه‌کی ناو‌کی دروست بکات. سه‌رۆک ئۆباما ڕاشیگه‌یاند کات به‌سه‌ر ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماسی.
به‌ڵام له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشیه‌تدت پرێس سه‌رۆکی ئێران هۆشدارییه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای پوچه‌ڵکرده‌وه و گوتی سه‌رده‌می ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاروباری جیهانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا کۆتایی پێدێت.
ناوبراو به‌و گوتیشی "پشت به‌خوا سیسته‌مێکی نوێ پێکدێت و ئێمه کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و شتانه کۆتایی پێ‌بهێنین که له یه‌کمان دوور ده‌خاته‌وه.
شایانی باسه خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مانگی شه‌شی داهاتوو کۆتایی پێدێت. به پێی یاسای ئێران ناتوانێت بۆ خولی سێیه‌م خۆی کاندید بکات.