ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌دان مێینه‌ی خوێندکاری فریاگوزاری خۆپـیشـاندانیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سرینه‌گه‌ر شاری سه‌ره‌کی کشمیر سـازکرد که ناڕه‌زایی‌یان ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامی ئه‌م دواییانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانیان.
خوێندکاره‌کان داوا ده‌که‌ن جارێکی دیکه به تاقیکردنه‌وه‌کانیاندا بچنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی 5 هه‌زار له کۆی 7 هه‌زار خوێندکار له تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌رنه‌چوون.
پۆلیس ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌وه توندوتیژی ده‌چوو، به‌لایه‌نی که‌م 4 خوێندکار برینداربوون کاتێـک پۆلیس تێڵای بۆ بڵاوه‌پێکردنیان به‌کارهێنا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانێکی ناوخۆیی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێی دراوه و بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستگیرکرا.