چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه له نێو قوتابخانه‌یه‌ک له دیمه‌شقی پایته‌ختدا ڕوویانداوه که له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه وه‌ک بنکه‌یه‌ک به‌کاردێت.
دانیشـتوان ده‌ڵێن له پاش ته‌قینه‌وه‌کان دوکه‌ڵ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که به‌رزبووه‌ته‌وه و ئۆتۆمبیله‌کانی فریاکه‌وتن به خێرایی به‌ره‌و شوێنی ڕووداوه‌که ڕۆیشـتوون.
به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ته‌قینه‌وه‌که له قوتابخانه‌ی (ئه‌بنا ئه‌لشوهه‌دا) بووه و له ئاکامدا 7 که‌س پـێوه بوون و هه‌روه‌ها زیان به‌ر قوتابخانه‌که که‌وتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵداوان که خۆیان به لیوای ئه‌حفاد ئه‌لڕه‌سوڵ ده‌ناسێنن ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌و بۆمبانه‌یان له‌و قوتابخانه‌یه‌ی نزیک لقی فه‌ڵه‌ستینی موخابه‌راتی له‌شـکری چاندووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و شه‌بیحه‌وه به‌کاردێت بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌یان. ده‌شڵێن له‌و هێرشه‌دا به ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژارون و برینداربوون.