Accessibility links

هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت پـێویسته‌ جیهان به‌ره‌و ڕووی توندڕه‌وان بوه‌ستێت

  • VOA News

U.S. Secretary of State Hillary Clinton

U.S. Secretary of State Hillary Clinton

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت جیهان پـێویستی به‌ یه‌کگرتوویی‌ هه‌یه‌‌ تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ بـوه‌ستێت‌ که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێڕه‌وی دیموکراسی له‌ وڵاتانی باکوری ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا تێک‌بده‌ن.
هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ده‌زگای ده‌سـتپـێشخه‌ری کلنتنی جیهانی له‌ نیویۆرک وتارێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ پـێشـکه‌ش کرد. ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ لایه‌ن بێڵ کلنتن سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکاوه‌ سه‌رپه‌رشـتی ده‌کرێت.
هێله‌ری کلنتن له‌ وتاره‌که‌یدا گوتی " پـێویسته‌ هه‌موومان پـێـکه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ بوه‌ستین و پـشـتگیری له‌و گۆڕانکاریـیه‌ دیموکراسیانه‌ بکه‌ین که‌ باکوری ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه‌."
XS
SM
MD
LG