له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند جارێک ئه‌و کۆبوونه‌وه نیشتیمانیه‌ی بڕیار بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق بکرێت دواخرا، به‌ڵام له ئێستادا قسه و باسێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراقدا.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت له ئێستادا ژینگه‌ی سیاسی عێراق هه‌ندێک گۆڕان و هێور بوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیه‌وه، به‌ڵام هێشتاش ناکرێت بگوترێت ئه‌و زه‌مینه‌یه ڕه‌خساوه که بتوانرێت پێشبینی سه‌رکه‌وتنی کۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی بکرێت.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ده‌شڵێت وه‌ک ئه‌زموونی خۆی له‌وبڕوایه‌دایه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی عێراقه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌تروشیدا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: